ڕاگواستنی فەرەیدوون سوڵتانئ بۆ گرتووزانەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ هاوکات لەگەڵ نوێ کردنەوەی بڕیاری دەسبەسەری ناوبراو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، فەرەیدوون سوڵتانی، هاوڵاتی خەڵکی تیکاب بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازراو و بڕیاری دەسبەسەری ناوبراو بۆ ماوەی مانگێک نوێ کرایەوە.

ناوبراو پێشووتر پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری تیکاب دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران هەروەها کەلووپەلی تاکەکەسی وەکو موبایلی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەردا گرتووە و دەستیان بەسەر ماشێنە پرایدەکەیشیدا گرتووە.

تا ئێستە زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەسبەسەری، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی و دۆخی ئەم هاوڵاتییە وەچنگ نەکەوتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *