جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی لە زیندانی قزڵحەسار

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی بەناوەکانی موحسین مورادی، جافر ڕەستگار و هەمزە تورکاشوەند لە دۆسیەی لێک جیا، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

موحسین مرادی خەڵکی نووراوا، جافر ڕەستگار خەڵکی هەرسین و هەمزە ترکاشوەند هاوڵاتی خەڵکی کەنگاوەرە کە پێشتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *