ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، سلێمان عەبدی ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان پاش کۆتایی خولی مەحکووم کرانە ٨ مانگەکەی، لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەقز ئازاد کرا.
ئەم هاوڵاتییە بەبۆنەی بەشداریکردن و وتاردان لە گۆڕستانی ئایچی، لەگەڵ تۆمەتگەلی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و تێکدانی ئاسایشی گشتی ڕووبەڕوو ببوویەوە.
شیاوی باسە کە، مەحکووم کرانی ٨ مانگ زیندان و ٧٠ قامچی سلێمان عەبدی بەبۆنەی تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتت بە ٧٢٠ کاتژمێر وانەوتنەوە بۆ کەسانی ژێر چەتری کۆمیتەی فریاکەوتن گۆڕدراوە و حوکمی قامچیش بۆ ماوەی دوو ساڵ و ٦ مانگ هەڵپەسێردراوە.
ق.ش