ئەمیرحسەین حەقجوویان لەهاوڕێ نێزیکەکانی نەمر ڕەزا ڕەسایی دەسبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی دووشەممە دووی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، ئەمیرحسەین حەقجوویان لە هاوڕێ نێزیکەکانی نەمر ڕەزا ڕەسایی زیندانی سیاسیی ئێعدامکراویان دەسبەسەر کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ٢٠ڕایەداری چەکداری ئیتلاعاتی سپا هێرشیان کردەسەر زەوی کشتووکاڵی شوێنی کاری ئەمیرحسەین حەقجوویان لە شاری سەحنە ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان سەربارەت بە هۆکاری دەسبەسەری ئەم گەنجە نەدرکاندووە.

نەمر ڕەزا ڕەسایی زیندانی سیاسیی و هاوڕێی نێزیکی ئەمیرحسەین حەقجوویان ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ بەشێوەی نهێنی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی ئێعدام کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *