سیروان عەلیزادە ۱۸مانگ زیندانی بۆبڕدرایەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سیروان عەلیزادە ۲۷ساڵ تەمەن وخەڵکی شاری سەقز لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ۱۸مانگ زیندانی بۆبڕدرایەوە.

سیروان عەلیزادە لەڕۆژی ۲۰یپووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەماڵی بابی خۆی لەشاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر وگواسترایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە.

چالاکێکی سیاسی کورد لەڕێکەوتی ۱٦ی خەزەڵوەری۹۵ی هەتاوی لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەقز بەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردستانییەکان ۱۸مانگ زیندانی تەعزیری بۆ دیاری کرا وبەخێرایی گواسترایەوە بۆزیندانی کرماشان بۆ تێپەڕاندنی خولی زیندانییەکی.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان