درێژەی گردبوونەوەی ناڕەزایی کرێکارە دەرکراوەکانی پترۆکیمیایی ئیلام

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گردبوونەوەی ناڕەزایی کرێکارانی پترۆکیمیایی دەرکراو لە ئەرغەوان گوستەری ئیلام تا ئێستا بەردەوامە. ئەم کرێکارانە کە ژمارەیان نزیکەی ٣٠٠ کەسە، له دوو جاردا لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.

بەگوتەی خۆپیشاندەران، سەرەتای مانگی جۆزەردان سەد کەسیان بە بیانووی تەواوکردنی بەشێک لە پڕۆژەکە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و لە کۆتایی مانگی گەلاوێژدا لەگەڵ داخستنی کارگەکە دووسەد کەسی دیکە کارەکانیان لەدەستداوە.

کرێکاران لە ڕۆژی چوارشەممەوە ٢١ی خەرمانان، دەستیان بە ناڕەزایەتییەکانیان کردووەتەوە و ئەم گردبوونەوە تا ئەمڕۆش بەردەوام بووە و داخوازییەکەیان پێڕاگەیشتنه بە دۆخی کار و بژێوی ژیانیان.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *