ۆ دوومین جار لە حەوتووی ڕابردودا لە گوندی سەرای نێوان سەقز-بۆکان مینێکی(ئەڵغام)دیکە دەتەقێتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی  کوردستان،پاش نیوەڕۆی شەممە۲۹خەزەڵوەر بۆ دوومین جار لە حەوتووی ڕابردودا لە گوندی سەرای نێوان سەقز-بۆکان مینێکی(ئەڵغام)دیکە دەتەقێتەوە.

هاووڵاتێەکی خەڵکی ئەم گوندە گوتی:پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، وەرزێڕێک بە ناووی تەها مەرزەنگ کاتی بڵاوکردنەوەی کوود(پەین) لە زەویەکەیدا ،مینێک دەتەقێتەوە کە دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ کەسانی نێزیک لە ڕووداوەکە و کەسێکیش بریندار دەبێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەر لەم زەویەدا تەقینەوەی مین دەبێتە هۆی بریندار بوونی کرێکارێکی ۱۷ساڵان بە ناوی ف.شەهبازی ،کە لەم تەقینەوەدا ناوبراو هەر دوو دەست و چاووی لە دەستدەدات.

پاش تێپەڕ بوونی ساڵانێکی زۆر بە سەر شەڕی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ پارتەسیاسیەکانی لەکوردستان،مەخابن پاشەماوەی ئەو مینانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران چاندویەتی و تا ئێستا نەتەقاونەتۆ ، و هەر وەها مینە بەجێماوەکانی دەوروبەری پایەگا کۆنەکان کە چەند ساڵە چۆڵ کراوەکان بەڵام یا لە مین و تەقەمەنی پاک نەکراونەتەوە و یا بە شوەیەکی ستاندارد پاک نەکراونەتەو لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، کە تەقینەوەی ئەمە مینانە زۆربەی کاتەکاندا بووەتە هۆی برینداری و کوشتن نی هاووڵاتیان.

شاری بۆکان زەوی و ناوچەی مین ڕێژ کراوی نیە و ئەگەری هەبوونی مین تەنیا لە پایەگا کۆنە چۆڵ کراوەکان هەیە ، کە زۆربەی ئەم پایەگانە چۆڵ کراوانە پاقژکراون ،بەڵام بە هۆی ناستانداردی ئەم پاقژکاریانە ئەم جۆرە ڕووداوەنەی لێدەکەوێتەوە .

بە پێی گوتە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تەقینەوەی مین لە۷۰٦٫۲٥۰هەکتار لە زەویەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبوونی هەیە،و تا ئێستا هیچ هەوڵێکی جیددی بۆ پاک کردنەوەی ئەم ناووچانە نەدراوە،

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان