بانگهێشتی بەکۆمەڵی چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە ئاسانەی ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، لە ئاسانەی ساڵوەگەڕی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینئ، ١٤ کەس لە چالاکانی پیشەیی و ئەندامانی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان سنە بەناوەکانی محەممەدڕەزا مرادی، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، غەیاس نێعمەتی، نەسرین کەریمی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجی میرزایی، فاتمە زەندکەریمی، کورش عیزەتی ئەمینی، فەیسەڵ نووری، ڕەزا تەهماسبی، شاریار نادری، بێهزاد قەوامی و ڕزگار حەیدەری بەتۆمەتەکانی؛ گردبوونەوە و سازان دژی ئاسایشی وڵات، پڕوپاگاندا دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی ئاسایشئ گشتی بۆ دادسەری گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سنە و ناوەندە ئەمنییەکانی دیکە لەو شارە بانگهێشت کراون.

شیاوی باسە کە زۆرینەی مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی کوردستان پاش ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، لەمافی پیشەیی خۆیان وەکوو پوانەکانی پۆلینبەندی، بێبەری کران، لە چەندد مانگئ دوایی، سەدان دۆسیە بەتۆمەتگەلی جیاجیا بۆ چالاکانی پیشەیی مامۆستایان لە لێژنەگەلی سەرپێچکاری ئیداری پەروەردە و فێرکاری، لەگەڵ هاریکاری ڕێوەبەرانی ناحییەکان و پاراستنیەکانی ئەو ئیدارەیە، کراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *