ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، جەواد عەزیزی هاوڵاتی خانەنشینکراوی نیشتەجێی کرماشان کەلە بواری مافی خانەنشینکراوان چالاکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دەسبەسەری جەواد عەزیزی لەماڵەکەی خۆی هاتۆتەئاراوە و هاوکات تێلەفوونەکەیشی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش