بێ ئاگایی لە دۆخی ژیانی زیندانیکی کورد لە کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان  سەیوان ڕەحیمی زیندانی سیاسی کورد لە سی مانگ بەرێدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە کرماشان دەستبەسەر کراوە و لە دۆخی ژیان و چارەنوسی زانیاریک لەبەر دەستدا نییە .

لەم ڕاپۆرتەدا باس دەکرێت ، زیندانی سیاسی کورد سەیوان ڕەحیمی لە یازدەی جۆزەردانی ساڵی ۹۳ دا لە یەکێک لە ناوچەسنوریەکانی کرماشاندا لە دوای تێکەڵچونێک لە گەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە کە بەتوندی بریندار ببوو ، قۆڵبەست دەکرێت  بەڵام هێشتا هێزە ئەمنیەتیەکان  هیچ زانیاریک لە سەر  چارەنوسی سەیوان ڕەحیمی نادەن بەدەستەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی” تۆڕی مافی مرۆڤی ئێران “لە دوای بڵاوکردنەوە هەواڵی ئەو تێکەڵچونەی کرماشان لە هەندێک لە مێدیاکوردیەکانەوە کە گۆیا ناوبراو لەو شەڕەدا گیانی لەدەستداوە ، بەڵام لە دوای نزیک بە ۱۹ مانگ بێ سەرو شوێنی ، ڕوون کرایەوە کە سەیوان ڕەحیمی لە زیندانی ناوەندی (دیزڵ ئاباد)کرماشاندایە و لە بەندی ۱۰ ی ئەو گرتوخانەدایە .

یەکێک لە زیندانیانی هاوبەندی سەیوان لە ژورەتاکەکەسیەکانەو لە دوای هەناردەکردنی بۆ زیندانی ناوەندی  سنە ، باسی لەوە کردوە کە سەیوان لە تێکەڵچونەکەی کرماشاندا بریندار بوە و لە دۆخێکی تەواو ئەمنیەتیدا لە بەندی ۱۰ دا چاوەدێری دەکرێت و لە مافی پەیوەندی لە گەڵ بنەماڵەکەیدا بێبەش کراوە.

شایانی باسە بگوترێت بەندی ۱۰ بە بەندی ئەدەب ناسراوەو چەند ژورێکی تاکەکەسی تێدایە کە بۆ چاوەدێری کردنی ئەو زیندانیانەی کە تاوانی گەورەیان کردوە تەرخان کراوە  و هەر وەها ئەو زیندانیانەی کە شەوی پێش لە ئێعدام دەیان بەنە ئەو بەندە و لە تاکەکەسییە کاندا دایان دەنێن .

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە لە دوای ئەوەی بنەماڵەی سەیوان لە زینوو بوونی ڕۆڵەکەیان ئاگادار دەکرێنەوە لە بەفرانباری ۹٤ دا سەردانی ئیتلاعاتی کرماشانیان کردوە و خوازیاری هەواڵێک لە چارەنوسی ڕۆڵەکەیان بوون ، بەڵام لە دوای پێداگریکی زۆر ڕێداری ئیتلاعات فیلمێکی کورت لە کاتی لێپچینەوەی سەیوان لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی کرماشان کەناسراوە بە گرتوخانەی گۆڕەپانی نەوت نیشانی بنەماڵەکەی دەدرێت و بەبنەماڵەکی دەڵێن سەیوان زیندوە و بە ئیزنی دادستان تا کاتی هەناردەکردنی سزاکەی ناتوانن چاوتان پێبکەوێت .

ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆر جاران بنەماڵەی ڕەحیمی لەگەڵ پارێزەدا سەردانیان کردوە و هەرجارە و بە بیانوی ئەمنیەتی بوون و دۆخی بەندکراوەکە لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی ڕێگریان کردوە .

شایانی باسە بگوترێت دۆسییەی سەیوان ڕەحیمی بەتۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خودا و پەیوەندی لەگەڵ پژاکدا لە دادگای شۆڕشی کرماشان لە گەڕدایە .

هەرچەن ناوی سەیوان ڕەحیمی لە ناو زیندانیانی بەندی ۱۰ی گرتوخانەی ناوەندی کرماشاندا بە تۆمەتی محارب (دژەخودا) نوسراوە بەڵام ڕەوڕەوی دادگایی ئەم کەسە نادیارە .

سەیوان ڕەحیمی ۲٦ ساڵان خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزانی شاری سنەیە و لە ۱٨ی خاکەلێوەی ساڵی ٨٨ دا  لە گوندی نگڵدا بە تۆمەتی هەوڵ دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە دوای یەک مانگ دەستبەسەری لە ژوری تاکەکەسیدا  هەناردەی زیندانی ناوەندی سنە کراوە و لە لقی  یەکی دادگای شۆڕشدا بە بەرپرسایەتی قازی بابایی بە شەش ساڵ زیندان سزا دراو و لە دوای  پێداچونەوەی دادگا سزاکەی گۆڕا بۆ  دووساڵ و لە دوای دوو ساڵەکە لە زیندانی سنە ئازاد کرا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان