ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی چیانە سەربە شاری پیرانشار بەناونیشانی عەلی حسەینپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە و بە لێدان دەستبەسەر کراوە.
شیاوی باسە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی عەلی حسەینپوور بەردەست نییە.
ق.ش