ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، محەممەد لیریایی، کەلە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە شاری دووروودی لوڕستان بەبۆنەی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی هێزە سەرکوتگەرەکان بینایی هەردوو چاوی لە دەست دابوو، ڕۆژی هەینی دووی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، بە هەڵواسینی لافیتەی هەڵگری وێنەی برینی چاوەکانت لەبەردەم قایمقامەتت دووروود بەرانبەر بە دۆخی خۆی ناڕەزایەتی نیشان دا.
ناوبراو لە دژکردەوە بەرانبەر بە پێڕانەگەیشتن بە کێشەکانی دەستیدایە ناڕەزایی دەربڕین، بەڵام دوابەدوای ئەو هەوڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
هەنووکە پاش تێپەڕبوونی حەوتوویەک لە دەستبەسەرت، هێشتا زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە.
ق.ش