بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان برایان دیاکۆ شێخی ومستەفا شێخی لەئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەبۆکان پاش ۱۱ڕۆژ لێپرسینەوە لەڕۆژی چوارشەممۆ ۲٦ی خەزەڵوەر گواستەوە بۆهەمان ئیدارە لەشاری ورمێ.
برایانی شێخی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەماڵی باوکیاندا بەبێ هەبوونی حوکمی قەزایی لەکاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ۱۵یخەزەڵوەر دەستیان دایە پشکنینی ماڵەکەیان کە لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕینی ئەم دوو برایەدا ڕووبەڕوو بوونەوە و پاشان دەستبەسەریان کردن وگواستیاننەوە بۆگرتووخانەی ئیتلاعات لەبۆکان.
جێی ئاماژەیە کەلەکاتی دەسبەسەرکرانیان دەستیان بەسەر کۆمپیۆتێرەکەیشیاندا گرتووە.
یەکێک لە خزمەکانی ئەم دوو برایە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەوانی گێڕایەوە بۆ جاڕدانانەی کە گوایە پێوەندییان لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردییەکان هەیە وهەروەها چەکیشیان پێییە.بەڵام ئەو لەبڕوایەدایە کە ئەم پڕوپاگەندانە هەڵقوڵاوی خودی هێزە ئەمنییەکانە بۆ سەرکوتی پتری گەنجانی کورد دەیخەنە گەڕەوە.
بەپێی هەواڵەکە هێشتا هۆکاری دەسبەسەرکرانیان وگواستنەوەیان بە بنەمالەکەیان ڕانەگەیاندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان