نەبوونی ماژیک بوو بەهۆی داخرانی چەندد ڕۆژی قوتابخانەیەک

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان قوتابخانەیەک لە ئەزگلە سەربە شاری سەلاسی باوەجانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی ماژیکی وایت بۆردەوە داخرا.

باوکی یەکێک لە قوتابیانی ئەم قوتابخانە سەرەتاییە کوتی،لەڕاستیدا تێناگەین لەئێمە لەڕێگە ولەژێرناوی جیاجیادا بۆوێنە  شەهریە،پارەی کتێب وزۆر شتی دیکەوتەنانەت بۆنووسینی سەر تەختەی پۆلەکە ماژیک ناکڕن،پێویستە ئاماژە بەوەیش بکەم کە بەوحاڵەوە دۆخی ئەم قوتابخانە بەنیسبەت قوتابخانەکانی دیکە زۆر باشترە ،لەگوندەکانی دیکەیشەوە هەندێ لە مناڵان دێن بۆئێرە بۆخوێندن.

لەدرێژە دا کوتی ،ئەگەر خەڵکی ناوچەکە چەشنی بەڕێز زاهیر میرئەحمەدی کەماژیکی بۆ قوتابییەکان کڕی ،دەبوا ئەم منداڵانە ڕوویان لەکوێ بکردایەت.یانی ئەم حکوومەتە توانایی کڕینی چەندد ماژیکی بۆ قوتابخانە نییە،یان ئەوەی حکوومەت نایهەوێ قوتابیانی ئەم ناوچەیە شتێک فێر ببن وخوێندەواربن.

جێگەی باسە یەکێک لەخێرخوازانی جوانڕۆ بەناوی محەممەد زاهیر میرئەحمەدی  بەکڕینی ماژیک لەسێ ڕەنگدا بۆهەموو پۆلەکان وناردنی بۆگوندی ئەزگلە کێشەی ئەم فێرگەیەی سڕییەوە.

شایانی باسە کە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی کەرەستە وپێداویستی گونجاو وسەرچاوەی ماڵی بووە بەهۆی ئەوەی زۆرینەی ئەم فێرگانە تەنانەت لەکەمترین پێداویستی بێ بەهرەبن.

ئەم قوتابیانە ناچارن لەماڵی خشتی یان کانتینێری ناستاندارد درێژە بەخوێندن بدەن ونەبوونی پێداویستی گونجاو لە فێرگەکانی کوردستان دەبێتە هۆی ئەوەی قوتابیگەلێکی زۆر لەساڵدا دەست لەخوێندن هەڵبگرن ولەخوێندەواری بێ بەهرەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان