ئەشکەنجەی فەرهاد پەژوان، زیندانی مەحکووم بە زیندنی تاهەتایی لەلایەن ڕایەدارانی زیندان و گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانkmmk، فەرهاف پەژوان، زیندانی مەحکووم بە زیندانی تاهەتایی، پاش لێدان و ئەشکەنجەی قورس لەلایەن محەممەد فاتمی، ڕێوەبەری ناوەوەی زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسی و لە مافی چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

لەڕۆژانی ڕابردوو لەکاتی بەرەبەیانی زیندانینی خەوتنگەی ٤ی زیندانی ناوەندی ورمێ، بەڕێوەبەری ناوەوەی ئەم زیندانە لەگەڵ سەیفوڵازادە، بەرپرسی زیندان، لەڕێی باتۆمەوە داویانە لە فەرهاد پەژوان و پاشان ناوبراویان بۆ ژووری تاکەکەسی گواستۆتەوە.

دەکوترێ سووکایەتی و بێ ڕێزی بە زیندانیان لەلاتەن ڕێوەبەری نوێی ناوەوەی زیندان محەممەد فاتمی ناڕەآیەتی زیندانیانی لێکەوتۆتەوە لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو زیندانییەکان بە گردبوونەوە لە بەشی هەواخواردنی زیندان خوازیاری وەلانانی بەڕێوەبەری نوێی زیندا. بوون.

فەرهاد پەژوان زیندانی ٣٢ساڵ تەمەنی کورد، چەندد ساڵ بەرێ بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و بە زیندانی تاهەتایی مەحکووم کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *