دۆخی مەترسیداری جەستەیی سۆران ڕەحیمی لە زیندانی ڕێژیم لە نەغەدە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سۆران ڕەحیمی گەنجێکی خەڵکی سەقز کە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی و ئەمنییەتی وڵات، لە ساڵی ڕابردووەوە لە زیندانی ڕێژیم لە نەغەدە ڕاگیراوە، بەبۆنەی هەبوونی تومووری مێشژ دۆخی جەستەیی ناجێگیرە.

عەلی تالبی و قادر بەیرامی لە لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی شاری نەغەدە ڕێگرن لەبەردەم ناردنی ئەم زیندانییە بۆ پشووی چارەسەری.

شیاوی باسە، سۆران ڕەحیمی دوویەمین جارە رووبەڕووی حوکمی نادادوەرانەی زیندانی دەبێتەوە و لە ڕابردوویش بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکان دە ساڵ لە زیندان دا ماوەتەوە پاش تێپەڕینی ساڵێک لە ئازادی سەرلە نوێ زیندانی کراوە.

باوکی سۆران، حەیدەر ڕەحیمی پێشتر بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان کوژراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *