ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سامان میرزایی چالاکی ژینگەپارێزی، ڕۆژی ١٩ی گەلاوێژی٢٧٢٤، بە دوای هێرشی بەکرێگیراوانی دەزگای ئیتلاعاتی تیرۆریستیی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە، دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە ماڵی دایک و باوکی لە گوندی “سەرهۆیە” لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەنامەیەک دەستبەسەر کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک له سەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
خ.ع