ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پاش تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەری مونیژە خوشنوود لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە.
شیاوی باسە کە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، مونیژە خوشنوود ٥٦ساڵ تەمەن خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی نەزانراوە.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران کەلووپەلی تاکەکەسی ناوبراو وەکوو موبایلەکەیان دەستبەسەردا گرتووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستە چارەنووسی نادیارە.
ق.ش