ک.م.م.ک:
بەپێی کوتەکانی فاتمە حەیدەری لە بنەماڵەی سکاڵاکەری شۆڕشی ژینا، سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکان پاش ئێعدامی ڕەزا ڕەسایی لە زیندانی دیزەڵاوای ڕێژیمی ئێران لە کرماشان، تەنیا مۆڵەتی ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراویان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن دا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵگری kmmk، پاش ڕێگری کردن لە ئەسپەردەکردنی ڕەزا ڕەسایی لە شاری سەحنە، ئەسپەردەکردنی ناوبراو لە گۆڕستانی میناوا هەڵکەوتە لە سووچی باشووری ڕۆژاوای شاری کرماشان و بەبێ ئامادەبوونی خەڵک هاتەئاراوە.
ق.ش