مەریوان؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی قەلای ئیمام

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەلاوێژی٢٧٢٤، نەوید فەلاحی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی وشکەڵان، سەر بە ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیی قەڵای ئیمام له مەریوان، تووشی سووتانی دەستی بووە و گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی ئەو شارە.

لە درێژەی ئاگرخستنەوە زنجیرەیی و بەئەنقەستەکانی ڕێژیمی ئێران و دەست‌وپێوەندەکانی، له دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان، ئەمجارەیان دارستانەکانی قەڵای ئیمام لە دیوی باشووری شاری مەریوان، کە دەکەوێتە گوندی بەرقەڵا، کەوتە بەر دەستدرێژی بێ‌بەزەیی تێکدەرانی سروشت.

جێی ئاماژەیه، کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ناوچە جیاجیاکانی شاری مەریوان، دارستانەکانی ملەی چاوگ، قەڵای ئیمام و گوندی قامیشڵە، گڕیان تێ‌بەردراوە و خەڵکی ناوچەکە، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و سروشتدۆستان، ماندوونەناسانە هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە دەدەن.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *