هه‌ده‌په له‌به‌رامبه‌ر خراپیی دۆخی بریندارانی مه‌ده‌نیی شارۆچكه‌ی جزیره‌ی باكووری كوردستان، هۆشداریی ده‌داته حكومه‌تی توركیا‌و سێ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ش بۆ چواره‌م رۆژ به‌رده‌وامن له مانگرتنه‌كه‌یان..
4 ڕۆژه، سێ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، ئیدریس بالوكه‌ن، مه‌رال دانش به‌شتاش و عوسمان بایده‌میر، به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ڕاگرتنی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر باكووری كوردستان، مانیان له خواردن گرتوه‌و به‌رده‌وامن له مانگرتنه‌كه‌یان.
ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه، 7 ته‌رم و 15 بریندار له شارۆچكه‌ی جزیره له ژێرزه‌مینیی ماڵێكدان‌و ڕێگه نادرێت برینداران بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
لە راپۆرتێکی وێبسایتی ک ئێن ئێن هاتوە، وه‌ك په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن: هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ڕازی بوون له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی برینداران، به‌ڵام له كاتی هه‌وڵدان بۆ ڕزگاركردنی بریندارانی ماڵه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی جزیره، له لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ته‌قه ده‌كرێت و ڕێگه نادرێت برینداران بگوازرێنه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، ڕه‌خنه‌ی توند له حكومه‌تی توركیا ده‌گرن و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن: هه‌رچه‌نده حكومه‌ت به‌لێنی هاوكاریی داوه، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن‌و له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی برینداراندا، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، هۆشداریی ده‌داته حكومه‌تی توركیا له خراپیی ڕه‌وشی برینداران.


