ئاگر کەوتنەوە لە ناوچەی بناجاڕی جوانڕۆ

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ئەمڕۆ ۲٤ی خەزەڵوەر ۱۳۹٥ئاگر لە لەوەڕگەکانی دەڤەری بناجاڕ لە نێریکی گوندی یاری سەر بە بەشی ناوەندی شاری جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پتر لە دوو هەکتار لە لەوەڕگەکانی سوتاند.

لە هەواڵەکەدا هاتووە کە پاش دوو کاتژمێر بە هەوڵ و تەقالای خەڵکی مەدەنی و چالاکانی ژینگە پارێز ی خەڵکی جوانڕۆ ئاگرەکە کوژیندرایەوە و بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتیەکان (منابع طبیعی و آبخیزداری) جوانڕۆ لە مەڕ نەهاتنی هێزەکانی کوژاندنەوەی ئاگر (آتشنشانی) کوتی؛ به هۆی ئەم ئاگر کەوتنەوەیە لە ڕۆژی دووشەممە ۲هەکتار لە لەوەڕگەکان سووتاوند .و بە هەوڵی چالاکانی مەدەنی و خەڵک ئاگرەکە کوژێندرایەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە سەرەتای ئەمساڵ تا ئێستا هەشت جار ئاگر لە لەوەڕگەکانی جوانڕۆ بردراوەکە ۲۷هەکتار لەوەڕگا بوون بە قوربانی .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان