بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕۆژی ۲۲خەزەڵوەر بە هۆی تەقینەوەی مین (ئەڵغام) لانی کەم چوار کەس لاقیان لە دەست دەدەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە ڕۆژی یەک شەممە ۲۳خەزەڵوەر بە هۆی تەقینەوەی مین گەنجێکی ۳۳ساڵان ،هەر دوو چاوو و پاکانی بە گرانی بریندار دەبێت و بۆ دەرمان کردن دەیگوێزنەوە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان ،بە هەمان شێوە فایەق ئەحمەدزادە ٦۰ساڵان خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان لە کاتی شوانی دا ،ڕۆژی ۲۲خەزەڵوەر پای چەپی لە دەست دەدات.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە عۆمەر دێهقانی ٤۷ساڵان و خەڵکی گوندی ئاسنوە لە نێزیکی ئەم گوندەدا بە هۆی تەقینەوەی مین پای(لاقی) لە دەست دەدات و ئێستا لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان دایە و تیمار دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە،جەماڵ کەریمی ٥۲ساڵان لە نێزیکی پادگانی(عبادت) عبادەتی شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین پاکانی لە دەستدەدات…و لە مانگی ڕەزبەردا منداڵێکی ۷ساڵان بە هۆی تەقینەوەی مین لەم شارەدا بە گرانی بریندار دەبێت.
خەرمانای ئەمساڵ تەقینەوەی مین لە گەردەنەی تەتە بەشی هەوراماناتی سەر بە شاری سەوڵاوا بو بە هۆی بریندار بوونی سێ گەنج و بڕینەوەی پای ڕاستی یەک لەم گەنجانە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەلە مانگی ڕابردودا بە دەستی گەیشتووە، بە پێی وتەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تەقینەوەی مین لە ۷۰٦٫۲٥۰هەکتار لە زەویەکانی کوردستان دا بوونیان هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


