گەنجێک لە شاری پیرانشار  کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ شەمە ۲۲ی خەزەڵوەری ۹٥ی هەتاوی گەنجێکی ۲۷ ساڵ تەمەن بە ناوی ئیبراهیم کرمانج لە شاری پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .

بەگوێرەی هەواڵەکە ئیبراهیم خیزاندارە و لە کاتێکدا هاوژینەکەی لە ماڵەوە نەبوە بە هۆی کێشەێیکی خێزانیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ئێستا تەرمەکەی لە ساردخانەی شاری پیرانشاردایە .

شایانی باسە یەکێک لە سەرچاوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکانی دەسکردی کۆماری ئیسلامی  لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بواری بێکاری و نەبونی سەرچاوەی داهاتی کەم و زۆری ڕۆژانەی خاوەن خێزانەکانە و ئەم دیاردەیەش بوە بەهۆی پەنگ خواردنەوەی کێشەکان و هەر جارەو یان ژن یان پیاوی بنەماڵەکان لە بێ دەرەتانی و بێ هیواییدا کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان