بە پێی هەواڵی گەشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ئەمڕۆ ۱۹خەزەڵوەر،ژمارەیەکی زۆری شارۆمەندانی خوڕەم ئاوا لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییدا ،لە هەمبەر مەرگی کچەخویندکاریەک کە ڕووژی ۱۷خەزەڵوەر بە هۆی لافاوو(سێڵاوو) لە ناو شاردا گیانی لە دەستدابو،ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
شاڕۆمەندانی خوڕەم ئاوا دامودەزگا و ناوەندە بەڕێوەبەریەکانی کۆماری ئسلامی ئێران بە تاوانبار دەزانن لە بابەت گیان لەدەستدانی ئەم خویندکارەوە. و لە کۆبوونەوەکەیاندا بە دروشمی “مسئول بی لیاقت شرمت باد،شرمت باد،قاتل فروزان،استعفا،استعفا”(بەرپرسی ناکارەمە حەیا بتگرێی،بکوژی فروزان،دەست لە کار بکێشە،) ناڕەزایی خۆیان پیشان دەدەن.
لە ڕاپۆردەکەدا هاتووە،؛ بە هۆی گیان لە دەستدانی فروزان مۆرادوەند،خویندکاری خەڵکی ئیلام لە شاری خوڕەم ئاوا و بە گرانی بریندار(کما) بوونی خویندکارێکی ئەسفەهانی لەم سێڵاوەدا ،بەشێکی زۆر لە خویندکاران و خەڵکی خوڕەم ئاوا دژ بە بار و دۆخی نالەباری شارەک و غەمساری بەرپرسان لە مۆسەلای ئەم شارەدا کۆبوونەوە.
یەحیا عەیدی بیرانوەند،شارەوانی کۆماری ئیسلامی لە خوڕەم ئاوا بە ئاماژە کردن بە ڕێژەی زۆری باران و شڵێوە لە ڕادە بە دەر بوە ،کە بوە بە هۆی ساز بوونی سێڵاوو ،و گوتی؛” خنکانی کچە خویندکاری ئیلامی بە هۆی خەمساری خویندکار و شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە بووە و هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نیە ، چونکوو شەقامی شۆرا ۲۰مەتر پردی بۆ پەڕینەوە هەیە و خویندکاران دەبووا لە شێنی تایبەتەوە بپەڕنەوە.”
بڵاو بوونەوەی ئەم وتەیە کاردانەوەی زۆری لە گەڵ خۆی هێنا ، بۆ نموونە ئەمڕۆ ناڕازیان داخوازی دوورکەوتنەوەی شارەوان لە ئەرکی خۆی، وهەر وەها داوای لێبوردن لە خەڵک بکات.
بە ڕای زۆر یەک لە کارناسان کێشەی بنەڕەتی لە نووەندی شاری خوڕەم ئاوا هەیە ،بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئێسلامی ئێران تا ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ چاک سازی ئەم کێشە نەکردوە.
کۆمەڵەر مافی مرۆڤی کوردستان


