سەردەشت؛ نابینا بوونی چاوێکی مێرمنداڵی برینداربوو بە دەستی هێزە سنوورییەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ئاریان مەمەندی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ساوان سەر بە سەردەشت، کە لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکان تەقەی لێ کرابوو، چاوێکی له دەستدا.

ئەم هاووڵاتییە تەمەن ١٧ ساڵە، ڕۆژی هەینی ١٤ی گوڵانی ٢٧٢٤، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە کەرتی سنووری سەردەشت بە سەختی دەموچاوی بریندار ببوو.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *