بانە؛ بێسەروشوێن بوونی هاوڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەری

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد ڕەحیمی خەڵکی سەقز لە سنووری بانە دوابەدوای تەقەی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گرووپێک لە هاوڵاتیان بێسەروشوێنە.

شیاوی باسە کە، پاش تێپەڕینی ٤٨ کاتژمێر لە بێسەروشوێن بوون گەڕانی هاوڵاتیان بۆ دۆزینەوەی ئەم هاوڵاتییە بێ ئاکام ماوەتەوە و هەروەها درێژەی هەیە، دەکوترێ کە دامەزراوەکانی دەوڵەت هێچ هەوڵێکیان بۆ دۆزینەوەی ئەم هاوڵاتییە نەداوە.

جێی سەرنجە کە حکوومەتی داگیرکەر و ستەمکاری ئێران هەموو سەرچاوە و کانگا و ئەولەوییەتە ئابوورییەکانی کوردستان دەدزێ لە کاتێکدا خۆی یەکێک لە گەورەترین ترانزیتەکانی قاچاخت نێودەوڵەتییە و بەبۆنەی بارێکی چەندد کیلۆیی گیان و ژیان و تەندرووستی پەڕوێزخراوترین توێژی نەتەوەی بندەست خراوی کورد دەخاتە مەترسییەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *