بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، لاوێن کەریمی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی هەمەداندا توشی خوێن بەربوونی گەدە بوە و بەرپرسانی زیندان پێیان ڕاگەیاندوە کە ڕەوانە کردنت بۆ چارەسەری فرمانێکە کە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەرچوە هەربۆیە بۆ چارەسەری هەناردەی دەرەوی زیندان ناکرێت .
ئەمە لە بارودۆخێکدایە کە پزشکانی زیندان ڕایانگەیاندوە کە بۆ چارەسەری و تیماری لاوێن هیچمان لە دەست ناێیت .
لاوێن کەریمی تەمەن ۲٦ساڵ و خوێندکاری کارناسی مودیریەت لە ۲٤ی گەلاوێژی ۱۳۹٤ لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری سەقزدا و لە ماڵە باوانیدا قۆڵبەس و دەستبەسەر دەکرێت و لەدوای شیکردنەوە تاوان ، بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە سیاسییەکانی دژبەری نیزامی حاکم ، لە لقی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی سەقز بە ٥ساڵ و شەش مانگ زیندان سزا دراو و لە دوای ناڕەزایی و چالاکی پارێزەرەکەیەوە لە دادگای پێداچونەوەدا لە ژێر چاوەدێری ئاخوندی دا سزاکەی بۆ ۳ساڵ زیندان دوور خستنەوە بۆشاری هەمەدان کەم کرایەوە.
لاوێن کەریمی بۆ تەواو کردنی خولی سزاکەی لە زیندانی هەمەداندایە . باوکی ئەم زیندانیە سیاسییەی کورد کرێکارێکی ئاسایییەو تاوەکو ئیستا بە هۆی هەڕەشەکانی هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دۆخی تەندروستی کچەکەی مێدیایی نەکردۆتەوە .قازی دۆسییەکە لە کاتی ڕاگەیاندنی حوکمەکەدا بەم خوێندکاری کوردی گوتوە تا یەک ساڵ مافی چاوپێکەوتن بە بنەماڵەکەت لە نزیکەوە نییە.
پێویستە وەبیری بێنیەنەوە کە لاوێن کەریمی پێشتریش سێ جاری تر لە ساڵەکانی ۹۲ و ۹۳ هەتاویدا بە هۆکاری جیاجیا دەستبەسەر کرابوو وهەر جارەو بە کەفالەتی کەسێک ئازاد کراوە .
لاوێن کەریمی ٤٥ ڕۆژ دستبەسەری ولەژێر لێپێچینەوە و گوشاری لە توان نەهاتوی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزدا بوەوە ئەو گوشارانەش بونەهۆی سەرهەڵدانی کێشەی تەندروستی و خوێن بەر بونی گەدەی ناوبراو .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان