بانگهێشت کردنی پارێزگاری کرماشان بۆ دیبیتی لەلایەن کۆمەڵی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی ئایینی یارسان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ونامەی سەرئاوەڵای کۆمەڵی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان، پارێزگاری کرماشانی بۆ دیبیتی بانگهێشت کرد.

بەپێی دەقی ئەم بەیانییە هەڵاواردنی دژ بە پێڕەوانی ئایینی یارسان لە بنەماکانی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێ وداواکاری پوچەڵ کردنەوەی هەڵاواردن و بەفەرمی ناسینی ئایینی یاری لە یاسای بنەڕەتی دابوون.

ئایینی ئەهلی حەق یان یارسان، ئایینێکە بە توێکڵ ونەریتی عیرفانییەوە کە ئاییندارانی دەڵێن حەشیمەتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نێزیک دووملوێن کەسە کە له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیشتەجێن.

لەدەقی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کەچالاکانی مەدەنی پێڕەوانی یارسان بەهۆکاری ئەو هەڵاواردنانەی کە دژ بەکۆمەڵگای یارسان دەکار دەکرێت بانگهێشتی پارێزگاری کرماشان کردووە وخوازیاری سڕینەوەی هەڵاواردن دژ بەوان کە لەیاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامییەوە سەرچاوە دەگرێ.

ئەم کۆمەڵە پێک هاتوو لە گرووپێک لە نوێنەرانی خەڵکی یارسان کە ئامانجەکانیان لە ئاراستەی پاراستنی شوناسی کۆمەڵگای یارسان، مسۆگەرکردنی ئازادی، مافی یەکسانی لەگەڵ دیکەی هاوڵاتیان وسڕینەوەی هەڵاواردنە چەشناوچەشنەکانن.

ئەوان لەچوارچێوەی جاڕنامەکانی جیهانی مافی مرۆڤ ودیکەی گرێبەستەکانی نێودەوڵەتی تایبەت بەمافی بنچینەیی مرۆڤەکان وهاوئاهەنگی لەگەڵ دیکەی هاوڵاتیانی کورد زمانی خۆیان بەدواداچونیان بۆئامانجە پیرۆز ودەربڕاوەکانیان کرد ولەهەوڵدان بۆگەیشتن بەئامانجەکانیان شێوازی تەواو مەدەنیانە وئاشتیخوازانەیان هەڵبژارد.

ئەهلی حەق یان یارسان بەناوگەلێکی دیکەی وەکوو ئایینی یاری، کیشی حەقیقەت، خێڵی سان، عەلیاڵاهی وکاکەیی دەناسرێن.

و بەگشتی لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێڕەویان هەیە.

هەرچەندد تاقمێک لەوان بە چڵەپۆپەیەک لە شیعە دەزانن، بەڵام لایەنگر و پێڕەوانیان بە سەربەخۆ وتاهەتایی بوونی ئایینی خۆیان باوڕمەندن.

ئەمە لەحەڵەتێکدایە نەناسینیان وەکوو ئایین وکەمینەیەکی فەرمی لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی وبێبەریەکانی هەڵقوڵاو لەو چاوگەوە گرنگترین پرسێکە کە پێڕەوانی ئەم ئایینە لەئێراندا لەگەڵی دەستەویەخەن ولەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەئاشکرا دەکەونە بەر پێشێلکاری مافی مرۆڤبوون وهاوڵاتی بوونی خۆیان، کەیەک لەوانە بەشێوەی بەرچاو نەبوونی پێگەی ئەم ئایینە لەیاسای بنەڕەتیدایە ولەهەموو مافەکانیان بێ بایەخن.

ئەوان بەشێوەی زاڕەکی وەکوو کۆمەڵێک لە ئیسلام و شێعە دێنەئەژمار  وبە حاشاکردن لەشوناسیان ناتوانن لەشوێنێکی سیستەمدا دابمەزرێن.

ئەوان هیچ نوێنەرێکیان لەناوخۆی پەڕلەمان ولەپلەکانی خوارەوەیش نییەوبەحاشاکردن لەشوناسیان پێگەیەکیان لەنێو کۆماری ئیسلامی دا نییە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە دەسڕاگەیشتن بەهەرچەشنە دامەزراندنێک بۆئەم خەڵکە بەستراوە بە حاشاکردن ودەستهەڵگردنی ئاشکرا لەئایین وکلتووری خۆیان.

مناڵانی یارسان هاوکات لەگەڵ لەدایک بوونیان وبەرلەوەی تووشی تاوانێک ببن هەرهەموویان مەحکوومن بە دابڕان وبێ بەری بوون لەخزمەتگوزاری لەهەموو ئیدارە ودامەزراوە وڕێخراوەکانی سەربە کۆماری ئیسلامین.

کەچی لەمادەی ۲ی یاسای هەڵبژاردن (گزینش) دا هاتووە کە دەبێ باوڕمەندبوون وپێبەندی بەئایینی ئیسلام یان یەکێک لە ئایینە دیاریکراوەکانی یاسای بنەڕەتی وەکوو پێش مه‌ەرج بۆ دامەزرانی ئەوانی لەئیدارە دەوڵەتییەکان هەژماردووە کە بە ئاشکرا ئایینی یارسان وپێڕەوانی لێی بێ بەشن.

شایەتحاڵ بوونی ئەوان لە شوێنە قەزاییەکان پەسەند نییە و لە هەڵبژاردنە ئیدارییەکانیشدا خواستەکەیان بەرپەرچ دەدرێتەوە.

کۆماری ئیسلامی لە هەوڵ بۆ ئاسمیلەی کلتووری، سوکایەتی پێ کردنیان لە بلاڤۆکە فەرمی وئایینی ودەوڵەتییەکان، هەڵاواردن لە دابەش کردنی بووجە لە ناوچە یارسان نشینەکان، داگیرکردنی زیارەتگە وئێزن پێ نەدان بۆئاواکردنی زیارەتگتی نوێ، سوکایەتی وبێ ڕێزی بە هێما وبیروبڕواکانیان، لەکۆی ئەوبابەتانەن کەبە پێشێلکاری مافی مرۆڤبوون وهاوڵاتی بوونیان دێتە ئەژمار.

تاقمێک لە زانیان وڕێبەرانی شێعە (مراجع تقلید) لە فتواکانیاندا پێڕەوانی یارسانیان بە «کافر، لەئەیین هەڵگەڕاوە (مرتد) و پیس (نەجس)» ناو دەبەن.

یەکێک لەبڕواکانی ئایینی یارسان یان ئەهلی حەق (حورمەتی سمێڵ یان شارب)ە کەلە نێو ئەرتەش یان هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کاتی وەرگرتنی وێنە، کارمەندان ودەست وپێوەندییەکانیان پێڕەوانی یاری ناچار دەکەن کە سمێڵیان بتاشن یان کورتی بکەنەوە کە لەڕوانگەی ئەم ئایینەوە سوکایەتی پێ کردن دێتە هەژمار.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان