دۆخی ناجێگیری ڕەسووڵ بوداغی هاوڵاتی ڵۆڕ لە زیندانی شەیبان

ک.م.م.ک:

ڕەسووڵ بوداغی کرێکاری خەڵکی ئیزە کە لە گەڵ ٧ کەسی دیکە لە خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، دەستبەسەر و بەتۆمەتی محاربە و ئەفساد فی الارض لە زیندانی شەیبانی ڕێژیمی ئێران لە ئەهواز ڕاگیراوە، سەرەڕای دۆخی ناجێگری دەروونی پاش ١٦ مانگ تایپەڕین، ڕێگری لە ئازادی کاتی ناوبراو بەدانانی بارمتە دەکرێت.

ئەم هاوڵاتییە لوڕە پێشتر لەژێر گوشاری جەستەیی و دەروونی هێزە ئەمنییەکان لە زیندانی شەیبان دەستی دابوویە خۆکوژی.

شیاوی باسە کە، ڕەسووڵ بوداغی لەگەڵ ٧ هاوڵاتی ئیزەیی لە ناڕەزایی نیشاندان بەرانبەر بە کوشتاری خەڵک و مێرمنداڵان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژینا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپاوە دەستبەسەر و پاش چەندد مانگ بۆ زیندانی شەیبانی ڕێژیمی ئێران لە ئەهواز ڕاگوازران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *