ئیلام؛ مردنی گوماناوی مێرمنداڵێک پاش بانگهێشتی سەرلەنوێی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، مێرمنداڵێک بەناونیشانی کومەیل زەندخانی ١٧ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری ئیلام و یەکێک لە چالاکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، پاش بانگهێشتی سەرلەنوێی بۆ ئیتلاعات بەشێوەیەکی گوماناوی لە قاتی ٦ی بینایەکەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.

شیاوی باسو، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەکاتی دەستبەسەری بەتەرزێکی هۆڤانە گرانترین ئەشکەنجەی لەسەر تاقی کراوەتەوە و گوشاری زۆری جەستەیی و ڕۆحی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی لەسەر بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *