بێ ئاگابوون لە چارەنووسی دوو هاوڵاتی کورد

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی کورد لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بنەماڵەکانیان بێ ئاگان لە دۆخ وچارەنووسیان.

یاسین کەنعانی وعادڵ حسێن زادە دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو حەوتەی پێش لەلایەن هێزکانی سەربە وەزارەتی ئێتلاعات کەجلی مەدەنییان لە بەردا بوو دەستبەسەر کران و لەو دەمەوە تا ئێستە هەواڵ وزانیارییەک لە هەمبەر چارەنووسیان لە بەر دەست نییە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە کە لە وەرگیراوە عادڵ حسێن زادە ۲٦ساڵ تەمەن و یاسین کەنعانی ۲۹ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز، دوو حەوتووی پێش، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەک دەستبەسەریان کردوون.

بنەماڵەی ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە تا ئەم ساتەوەختە سەرەڕای هەوڵ وبەدواداچوون وسەردانی ناوەندە حکوومییەکان لەشاری سەقز، هیچ هەواڵ وزانیارییەک لە دۆخ وچارەنووسی کوڕەکانیان لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها سەرچاوەکە ڕوونیشی کردەوە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکار وتۆمەتی دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاوڵاتییە کورده زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان