چالاکێکی سیاسی کورد زیندانی بۆ بڕدرایەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی كورد کە لەزیندانی ناوەندی ورمێیە بەتۆمەتی هاریکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان 1٨مانگ زیندانی بۆ بڕیوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە وبەکوتەی KHRN: حاتەم کامەران هاوڵاتی کوردی خەڵکی ورمێ پووشپەڕی ئەوساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەرکراوڕاگوێزرا بۆ ناوەندی هەواڵەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارە.

ئەم هاوڵاتییە بۆماوەی مانگێک لەژوورە تاکەکەسییەکانیگرتووخانەی ئەمنیی لەپێوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان کەوتە بە لێپرسینەوە وئەشکەنجە و پاشان ڕاگوێزرا بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ.

 

بە پێی سەرچاوەکە، ڕێوڕەسمی دادگایی ئەم زیندانییە سیاسییەی کورده‌ لە کۆتاییەکانی خەرمانانی ئەوساڵ بە بەرپرسایەتی دادوەر شێخ لوو بەڕێوە چووە وحەوتووی ڕابردوویش پاش مانگێک، بڕینەوەی ۱٨مانگ زیندانی کرانی بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردستانی بەشێوەی فەرمی پێ ڕاگەیەندرا.

ئەم زیندانە سیاسییە هەنووکە لەبەندی ٤ی بەندی زیندانیایی ئاسایی ڕاگیراوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان