ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی شەریفە محەممەدی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، پاش دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری ڕەشت بۆ زیندانی لاکان ڕاگوازرا و پاشان بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لە شاری سنە گوازرایەوە.
شیاوی باسە، ناوبراو ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ پاش هێرشی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بۆ ماڵەکەی دەستبەسەر و سەرەڕای دانانی بارمتە هێشتا هەر دەستبەسەرە.
ق.ش