هێزی ئاسمانییەکانی ئەرتەشی تورکیا جارێکیتر ناوچە کوردیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری حەڵەب بۆردمان دەکەن

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی کەبە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ڕۆژی ۲۹ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی هێزە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی تورکیا ناوچەگەلێک لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری حەڵەب بۆردمان دەکەن کە دەبێتە هۆی قوربانی بوونی نزیک بە دووسەدکەس لە هاووڵاتییان.

بە وتەی وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل بەشێکی کەم لە گیانبەختکراوەکانی ئەو هێرشە هێزی سەربازین و زۆربەی قوربانییان خەڵکی سڤیلن.

گروپ و چاودێرانی مافی مرۆڤ لە سوریاکە دۆخی ناوخۆی ئەو وڵاتە چاوەدێری دەکەن، ئەو ڕووداوەیان پشتڕاست کردۆتەوە بەڵام هێشتا ژمارەی قوربانییانی بەتەواوی بڵاونەکردۆتەوە.

لە لایەکی ترەو هەواڵنێری ڕۆیتێرز دەڵێت؛ ئەرتەشی تورکیا ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان کە تایبەت بە ڕێخستنە مەدەنییەکانی خەڵکی کوردە لە باکوری سوریا بۆردمان کردووە و لەناوبەری ۱٦۰ بۆ ۲۰۰ کەس قوربانی لێکەوتۆتەوە.

ئەرتەشی تورکییەش ڕایگەیاندوە لە ۲٦ هێرشی ئاسمانیدا ۱٨ خاڵی تایبەت لەناوچەی ئامانج گرتوومان پێکاوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان