بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد وەکیلی خەڵکی سەقز لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ سەربە شاری بانە لە کاتی کۆڵبەریدا پشت و شانی کەوتەبەر فشەکی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیم و بەخەستی بریندار بوو.

شیاوی باسە کە، پاش دامرکاندنەوەی بڵێسەی سەرهەڵدانی شۆڕشگێرانەی ژن، ژیان، ئازادی و بەو پێییەی کە سەرچاوە و ناوەندی ئە شۆڕشە کوردستان بووە، هاوڵاتییانی کورد لە هەموو توێژەکان وەکوو کۆڵبەر، چالاکانی سیاسیی و تەنانەت خەڵکی ئاسایی بەشێوەی تۆڵە ئەستێندنەوانە هێرش دەکرێتەسەریان و بێسەرو شوێن درکرێن.

جێگایئاماژەیە، محمد وەکیلی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی تەندرووستی لەشاری بانە راگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *