لە سێدارەدانی کوردێکی دیکە لە بەندیخانەی میاندوواو

سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ۲۷ی ره‌زبه‌ر بەندکراوێکی کورد بە ناوی «فەردین سلێمان پەنا»کوڕی عەزیز ،خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،لە بەندیخانەی میاندوواو بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە درا.

ناو براو لە ۱٥بانەمەڕی ساڵی ۱۳۹٤لە مەیاندوواو دەستبەسەر دەکرێت.کە ناوبراو لە لقی ۱ی دادگای شۆرشی شاری مەیاندوواو بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام سزا دەدرێت و سزای ئەم بەندکراوە کوردە لە ۱۲ی گەلاوێژی ئەمساڵدا لە لایەن دادگای باڵای کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە پشتڕاست دەکرێتەوە.

شایانی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێژەی زۆری ئێعدامەکان بە تایبەت لە کوردستان و یا بۆ کوردان لە شارەکانی دیکەی ئێراندا بە بیانوگەلی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات،ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاووەی سەرەکی بڵاوکردنەوە و بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدرێت و بەڵگەی سەلمێنەری ئەم مژارە زۆرە بە جۆرێک کە هر تاکێکی کورد ،لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگاداری ئەم سیاسەتە چەپەڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان