برینداربوونی چوار کۆڵبەری خەڵکی سنە و بانە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، ٢کۆڵبەری خەڵکی سنە بەناوەکانی ئاروین محەممەدی ١٤ساڵ تەمەن، ئیمان(ناوی بنەماڵەیی نەزانراو) ١٧ ساڵ تەمەن و ٢ کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی حسەین ( ناوی بنەماڵەی نەزانراو) ٢١ساڵ تەمەن خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ بەگرانی بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی کۆڵبەریدا دەکەونە بۆسەی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێرانەوە و بەبێ هۆشداری پێدان دەیاندەنە بەر دەسڕێژی چەکەکانیان.

شیاوی باسە ئەم کۆڵبەرانە بەبۆنەی قورسی برینەکانیانەوە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگوازراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *