بریندارسلایدەرکؤڵبەری بریندار

برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی

ک.م.م.ک:

شەممە ٦ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی بە ناوەکانی: “سەلاح ئەحمەدی” خەڵکی گوندی حەشمەر سەر بە شاری سەلاس باوەجانی و “موسعەب کاکەیی” خەڵکی گوندی هەورازە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران جێگیر کراو لە سەر سنووری نەوسود لە بەشی پشت و کەمەر(نێوقەد ) بریندار بوون.

شیاوی باسە، هێزە سنوورییەکان بە چەکی ساچمەهاوێژ لە نزیکەوە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە، ژمارەیەکیان برینداربوون، کە تا ئێستا ناسنامەکانیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، تا ساتی نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ناسنامەی بریندارەکانی‌ دیکەی ئەم ڕووداوە ئاشکرانەبوونە.

ع – ر

Related posts

بانگهێشتکردنی جەمال یوسفی بۆ ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنه

Rahim Kholafai

کوژرانی کاسبکارێک لە بانە

Rahim Kholafai

کرماشان؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی دیزەڵاوا

Rahim Kholafai

Leave a Comment