ک.م.م.ک:
چوارشەممە سێی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەمیع ڕەسووڵی خەڵکی پیرانشار پاش ٨ مانگ و ١٤ڕۆژ دەستبەسەری، بەدانانی بارمتەی ٣ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانانەی نراونەتە پاڵ ناوبراو نەزانراوە.
شیاوی باسە کە سەرلەبەیانی سێشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی سەمێع ڕەسووڵی و دەستبەسەریان کرد و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری ورمێ گوازرایەوە.
ق.ش