ک.م.م.ک:
دووشەممە یەکی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی وریا ئیبراهیمی خەڵکی شاری سنە لەڕەوتی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی کوشتنی حکوومەتت ڕامین فاتحی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە، تا ئێستە بەدواداچوونی بنەماڵەی ئیبراهیمی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ چارەنووسی کوڕەکەیان ئەنجامێکی نەبووە.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش