ک.م.م.ک:
شەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، کاسبکارێک بەناونیشانی واحد قادری ٢٣ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز بۆهۆی ڕاوەدوونان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە ماشینەکەی لە ناوچەی سنووری سەرشیو گیانیلەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ماشێنی ناوبراو بەهۆی ڕاوەدوونان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتت ئێران وەرگەڕوە و ناوبراو گیانی لەدەستداوە.
جێی سەرنجە لەم ڕووداوی ڕاوەدوونانە هاوڵاتییەکی دیکەیش بەگرانی بریندار بووە و ناونیشان و دۆخی هەنووکەیی ناوبراویش تا ئێستە نەزانراوە.
ق.ش