بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ژمێریاری ئێران، ئەنجامی گەڵاڵەی ژمێریاری لە تێچوو وداهاتی بنەماڵە لەساڵی ۱۳۹٤، لەسەر پێوانەی کەم داهات ترین بنەماڵە کە لە جوگرافیای سیاسی ئێران دەژی، لەپارێزگاکانی ئیلام بەداهاتی نێوەنجی ساڵانەی هەربنەماڵە ۱۹ ملوێن و ۷۹٨هەزارتمەن و لە پارێزگای سنە ۲۰ ملوێن و ۱٤٥هەزارتمەن بووە، پڕداهات ترین بنەماڵەی ئێرانیش لەتاران، هورموزگان وئەلبورز دەژین.
داهاتی هەربنەماڵەیەکی تارانی بەشێوەی مامناوەندی لەساڵی ۱۳۹٤ بڕی ۳۷ ملوێن و٤٦٤هەزارتمەن بووە. لەهورموزگان ۳۱ ملوێن و ۷٨۳ تمەن و وهەروەها داهاتی هەربنەماڵەیەک لە پارێزگای ئەلبورز ۲٨ملوێن و ۹۳۹ هەزار تمەن بووە.
هەرلەم پێوەندییەدا هاتووە کە کەمترین کەسانی دامەزراو بەکار لە ئیدارە حکوومی ونیوە حکوومییەکاندا تایبەتە بەپارێزگاکانی سنە، ئیلام، وکرماشان وزۆرترین کەسانی دامەزراو تایبەتە بە پارێزگاکانی ئەسفەهان وتاران. لەبواری پیشەییەوە کەمترین پارێزگا پیشەییەکان بەڕیز ئیلام وسنەیە وپترین پارێزگای پیشەییش ئەسفەهان وتارانە.
لەبواری ئاژەڵداری وکشت وکاڵییەوە کەم داهاتترین وەرزێروئاژەڵدار لەپارێزگاکانی سنە، ئیلام وکرماشان وپڕ داهات ترینیش پارێزگاکانی ئەلبورز وهورموزگانە.
جێگەی باسەکەلەماڵپەڕی پارێزگای کۆماری ئیسلامی ئێران دا هاتووە کەلە ۹٥لەسەدی کانگای چالاک ونیوە چالاکی پارێزگای سنە تەنیا ۲ کانگای گرێداراوی کومپانیانیاکانی پارێزگای سنەیە وئەوانی دیکەی سەربە کومپانیاکانی ناوەندی ئێرانە.
لەبەشی خزمەتگوزاری تەندرووستی (بهزیستی) پارێزگای ئیلام وسنە وکرماشانیش لەو پارێزگایانەیە کەخزمەتگوزاری شاری وتەندرووستی بەبەراورد کەمترلە پارێزگا هاوشێوەکانییەتی.
جێی بیرهێنانەوەیە کەلەبەشی سەرمایەگوزارییش پارێزگاکانی سنە وئیلام وکرماشان وەکوو پارێزگاکانی هەژار وبێ بەش ناودێر دەکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان