ک.م.م.ک.:
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گوندی سیرمەرگ بە ناسنامەی «زاهیر ڕام بەرزین» لە گوندی کانی زەرد سەردەشت دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای سێ ڕۆژ لە کەژرانی «زاهیر ڕام بەرزین»، بکوژەکە خۆی خستووەتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری و پاڵنەرەکەی بۆ دەستبردن بۆ کوشتنەکەی بە ناکۆکی ماددی ڕاگەیاندووە.
پێویستە بگوترێ لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی کوشتن و خۆکوشتن لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و زۆرینەی قوربانییەکانیش ژن و کچانی خوار تەمەنی 18 ساڵ بوون.
ک.ح


