خەمساردی لە نەخۆشخانەی پاوە دەبێتە هۆی مەرگی منداڵێک

بەپێی ئەو هەواڵەی کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی شەمە ۱۷ی ڕەزبەر کاتژمێر شەش و نیوی سەرلەبەیانی، ژنێکی دووگیان (شەش مانگان) کە بە بەرەژانەوە دەڕوات بۆ نەخۆشخانە، کەچی بەشی منداڵ بوونی نەخۆشخانە بە خەمساردیەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەن و ئەو ژنە وەری ناگرن و ژنە لە گەڕانەوەدا لە ماڵی خویاندا منداڵەکەی لەبار دەچێت و دوای دووسێ خولەک منداڵ تەڵەف دەبێت.

ئەمە لە هەلو مەرجێکدایە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە هۆی خەمساردی و تەنانەت هەڵەی پزشکییەوە و وەڵام نەدانەوەی کارمەندان و بەرپرسان گیان لە دەستدانی دایک و منداڵانی لێدەکەوێتەوە کەئەم پرسە یەکێک لە ئەرکە گرینگەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO یە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان