سەقز؛ دەستبەسەری چالاکوانێکی کۆمەڵایەتی و ڕاگەیەندکار

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، کەیوان ڕەحیمی ئەندامی پرسمانی سەقز و چالاکڤانی کۆمەڵایەتی و ڕاگەیەندکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی ناوبراو و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەریان کردووە.

شیاوی باسە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو پشتڕاستی کردەوە کە: کەیوان ڕەحیمی بەبۆنەی پاڵپشتی لە چوار چالاکی مەدەنی بەناوەکانی هێرۆ قەدیمی، شێرکۆ حیجازی، ئازاد ئەمینیی و سەمیرا ئەحمەدی کە لەلایەن رێژیمی سەرکوتگەری ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، دەستبەسەر کراوە.

جێی سەرنجە کە ناوبراو ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، بەتۆمەتی چالاکی پڕوپاگەندایی دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەو ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *