لۆڕستان؛ دەستبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکوانێکی مەدەنی خەڵکی شاری کۆدەشت سەر بە پارێزگای ڵۆڕستان بە ناوی “ڕۆستەم باقری” و لە بەردەم ژنە دووگیانەکەی دەستبەسەریان کرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر بە تاوانی پڕوپاگەندە لە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە میدێا ئەلیکترۆنیەکان دا بەند کرا بوو و دوای تێپەڕاندنی سزاکانی لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا بوو.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *