هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆکرداوەتەوە.
ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە ماڤی مرۆڤییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.
حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .
پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.
ئێعدام
لەم مانگە دا سیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان هەروا بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا ٤ کەس ئێعدام کراون، هەروەها ١ كەسیش حووكمی ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە.
دەستبەسەری و زیندان
لەم مانگەشدا هەروەها دەستبەسەری و زیندانی کردن بەشی هەرە زۆری ئامارەكە لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگە دا بە گشتی ١٤٠ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون، رێژەی گیراوانی ژن ١٧ کەسە کە ٤ کەسیان حووکمی زیندانیان بەسەرداسەپێندراوە. بە گشتی ١٧ کەس ٨٣ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
کۆڵبەر و کاسبکار
کۆڵبەرەکان کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم مانگەیش دا ٢ کۆڵبەر کووژران، ١٠ كۆڵبەر و كاسبكار بە گرانی بریندار کران ون.
خۆکوژی و قەتڵ
ڕێژەی خۆکوژی و قەتڵی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی زۆربوونی خۆکوژی بە تایبەتی لە ناو منداڵان بووین. لەم مانگە دا، ١١ ژن و ٢ پیاو خۆیان کوشتووە و هەروەها ٧ پیاو و ٤ ژن کوژراون.
لە بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد لەو بەشە لە کوردستان ٣ کەس لە خەڵکی سیویل تەقەیان لێکراو گیانیان لە دەستدا،
مین
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەم مانگەدا، یەک هاوڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بە تووندی بریندار بوون.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان لە هەوڵدان دابن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی بڵاو بکەنەوە و بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد تێبکۆشن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان