ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی فەرهاد قادرپوور ٣٥ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆئ هێزەکانئ هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران، لە بەشی پێیەوە بەگرانی برینداربوو.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ماشێنی هەڵگری ناوبراو و ١٠ کەسی دیکە لە کۆڵبەران لە کاتی گەڕانەوە لە دەڤەری سنووری کانی سوور کرانە ئامانجی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران و بەم هۆیەوە پێی ناوبراو بەگرانی خەساری پێگەیووە.
شیاوی باسە، ناوبراو دۆخی چوونی بۆ ناوەندی دەرمانی نەبووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ماڵەکەی خۆی کراوە.
ق.ش