ک.م.م.ک:
بە پێی راپۆرتەکان، یەکشەمە۲ـی رەزبەری ۲۷۲۳ـی کوردی، ئومید نیازی برای موحسێن نیازی یەکێک لە گیانبەخەکردووانی شاری دێولان لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە گرتووخانەی ئەمنییەتی رژێمی ئێران ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە، ئەم هاوڵاتییە رۆژی ۲۳ـی خەرمانان لە بەرەوپیری یەکەم ساڵرۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە رێگای نێوان دێولان بۆ سنە بە بێ نواندنی ئیزنی دادوەری دەستبەسەر کرا.
جێگای بیرهێنانەوەیە کە، موحسێن نیازی هوڵاتی خەڵکی دیولان لە ۲۹ـی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲ـی کوردی لە سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەشاری دێولان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێرانەوە دەسڕێژی گولەی لێدەکرێت و فیشەک بە نێوقەدیەوە دەنێن و بە هۆی خەستی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە، گیان بەخت دەکات.
م.ە